Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 15:33

وەزیری هەواڵگریی ئێران : ئەگەر سعوودیە بەردەوام بێت لە دوژمنایەتی ئارامگرتنی ستراتیجییمان كۆتایی دێت

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی ئێران بڵاوی كردەوە، ئیسماعیل خەتیب، وەزیری هەواڵگریی ئێران بانگەشەی ئەوەی كردووە كە هێزە بیانییەكان لە پشت خۆپیشاندانەكانەوەن.
ئیسماعیل خەتیب بە بانگەشەكردن بۆ ئەوەی ئەمریكا، ئیسرائیل، بەریتانیا و سعوودیە هاوكاری دارایی ئەو خۆپیشاندانانەی ئێران دەكەن كە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی چەندین كەس و میدیا هانی خۆپیشاندەران دەدات، گوتوویەتی: دیدگای ئێران ئەوەیە كە ناسەقامگیری لە هەر وڵاتێكی ناوچەكە وڵاتانی دیكەیش دەگرێتەوە و هەر جۆرە ناسەقامگیرییەك لە ئێران لەوانەیە وڵاتانی ناوچەكە بگرێتەوە.
ئیسماعیل خەتیب بە ئاماژەدان بەوەی كە هۆكاری ناسەقامگیری ناوچەكە بۆ هێزەكانی دەرەوەی ناوچەكە دەگەڕێتەوە، گوتی: ئێران تاكوو ئەمڕۆ بە ژیرانە ئارامگرتنی ستراتیجیی تاقی كردووەتەوە، بەڵام ئەگەر دوژمنایەتییەكان بەردەوام بن، دڵنیایییەك نییە بۆ ئەوەی ستراتیجییەتی ئارامگرتن بەردەوام بێت. ئەگەر ئەو وڵاتانە بڕیار بدەن وەڵامی ئێران بدەنەوە، ئەوا سەقامگیری بە خۆیانەوە نابینن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.