Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:26

دهۆك.. پاركی فایدەی شوێنەواری لە ماوەی هەفتەیەكدا نزیكی هەزار گەشتیار سەردانی كردووە

کوردستان TV
100%


قۆناغی یەكەمی پاركی شوێنەواری فایدە لە شاری دهۆك، پاش سێ ساڵ كاركردنی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک و تیمی زانکۆی ئۆدینەی ئیتاڵی كرایەوە كە بە ناوچەیەكی دەگمەن هەژمار دەكرێت لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
مانگی ڕابردوو، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی پاركی فایدە ڕای گەیاند كە ئەم قۆناغەی پاركەكە پێک دێت لە جۆگەیەکی ئاودێری بە درێژایی ١٠کم و چەندان هەڵکۆڵینی بەردینی ناوازە لەسەر دیوارەکانی لەخۆ دەگرێت كە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەری ٢٧٠٠ ساڵ پێش ئێستا و بەهایەکی گرنگیی جیهانی لە بواری شوێنەواردا هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.