له هه‌فته‌ی چوارده‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیال مایۆركا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی میوانی برده‌وه، یاریه‌كه له یاریگای ئیبێرۆ ستار له شاری پالما دی مایۆركا به‌ڕێوه‌چوو، له خوله‌كی شازده‌دا، هێرشبه‌ری كۆسۆڤی، ڤێدات موریكی گۆڵێكی بۆ مایۆركا تۆماركرد.
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی ئه‌تله‌تیكۆ، به تایبه‌تی هه‌ریه‌ك له ئه‌نتوان گریزمان و ئه‌لڤارۆ مۆراتاو ئه‌كسیل ڤیتسیل و یانیك كاراسكۆ چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانداره‌كه‌یان و هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌نجامی یاریاندا، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان بێ سوود بوو، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ڕیال مایۆركا له پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ نۆزده خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش چواره‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا دۆڕاند‌و به بیستوچوار خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ند دێت.
له هه‌فته‌ی چوارده‌می خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی ئینته‌رمیلان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناو به شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی بۆلۆنیای میوانی برده‌وه.
له خوله‌كی بیست ودوودا، به‌رگریكاری یۆنانی، چارالامپۆس لیكۆگیانیس گۆڵێكی بۆ بۆلۆنیا تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یاریزانانی ئینته‌ر به شه‌ش گۆڵ وه‌ڵامی ئه‌م گۆڵه‌كه‌ی میوانه‌كه‌یان دایه‌وه، له خوله‌كی بیستوشه‌شدا، ئیدین دزیكۆی بۆسنی گۆڵی به‌رامبه‌ری ئینته‌ری تۆماركرد، پاشان یاریزان فێدێریكۆ دیماركۆ گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی سیی و شه‌ش به‌ده‌ستهێنا.
له خوله‌كی چل ودووشدا، لاوتارۆ مارتینێزی ئه‌رژه‌نتینی، گۆڵی سێیه‌می نیراتزۆری تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و سێ خوله‌ك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه، فێدێریكۆ دیماركۆ گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، دواتر یاریزان هاكان كالهانگۆلو گۆڵی پێنجه‌می ئینته‌ری له خوله‌كی په‌نجاونۆ به لێدانی سزا تۆماركرد.
له خوله‌كی حه‌فتاوشه‌شیش، ڕۆبین گۆسێنسی ئه‌ڵمانی گۆڵی شه‌شه‌می میوانداره‌كانی به‌ده‌ستهێنا كه ئه‌مه‌ش كۆتایی كه‌رنه‌ڤالی گۆڵه‌كانی یاریه‌كه بوو، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئینته‌رمیلان له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیست و حه‌وت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و بۆلۆنیاش به شازده خاڵ له پله‌ی سێزده‌می ڕیزبه‌ند دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.