یانه‌ی لیڤه‌رپول پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را ناسراو به كاراباو كه‌پ گه‌یشته قۆناغی شازده‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه، له قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، یانه‌ی لیڤه‌رپول به جیاوازی لێدانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه له یانه‌ی دێربی كاونتی میوانی برده‌وه.
له هه‌ر چوار گێمی یاسایی و زیادكراوی یاریه‌كه‌دا، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی گۆڵ تۆماربكه‌ن و بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، بۆیه په‌نابرایه به‌ر لێدانه‌كانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌و له ئه‌نجامدا یانه‌ی لیڤه‌رپول به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ سه‌ركه‌وتنی له یاریه‌كه به‌ده‌ستهێناو بۆ پارێزگاریكردن له نازناوه‌كه‌ی گه‌یشته قۆناغی شازده‌ی جامی كاراباو، دێربی كاونتیش ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد.
له یاری لوتكه‌ی قۆناغی سێیه‌می جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را بۆ تۆپی پێ، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی چێڵسی میوانی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی شازده.
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوسێدا، ڕیاز موحریزی جه‌زائیری گۆڵێكی بۆ مان سیتی تۆماركرد، دوای پێنج خوله‌كی دیكه‌ش، جولیان ئه‌لڤارێزی ئه‌رژه‌نتینی گۆڵی دووه‌می سیتیزێنزی به‌ده‌ستهێنا، له‌به‌رامبه‌ریشدا، هه‌وڵه‌كانی چێڵسی بۆ گۆڕینی ئه‌نجامی یاری بێ ئاكام بوو، به‌م بردنه‌وه‌ش مان سیتی خۆی گه‌یانده قۆناغی شازده‌ی كاراباو كه‌پ و چێڵسیش له پاڵه‌وانێتیه‌كه چووه ده‌ره‌وه.
هه‌ر له قۆناغی سێیه‌می جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌راو له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، یانه‌ی ئارسناڵ له‌سه‌ر یاریگای خۆی به گۆڵێك به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ به یانه‌ی برایتۆنی میوانی دۆڕاو ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد.
له خوله‌كی بیستدا، یاریزان ئێدوارد نیكیتا گۆڵێكی بۆ ئارسناڵ تۆماركرد، دوای حه‌وت خوله‌كی دیكه‌ش، یاریزانی دانی ویلبیك گۆڵی به‌رامبه‌ری برایتۆنی به لێدانی سزا به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوهه‌شتدا، هێرشبه‌ری ژاپۆنی، كاورو میتۆما گۆڵی دووه‌می برایتۆنی تۆماركرد، دواتر یاریزان تارق لامپتی گۆڵی سێیه‌می تیپی میوانی له خوله‌كی حه‌فتاویه‌ك به‌ده‌ستهێنا، به‌م بردنه‌وه‌ش برایتۆن گه‌یشته قۆناغی شازده‌و ئارسناڵیش ماڵئاوایی له جامی كاراباو كرد .
له یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی سێیه‌می جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌را، یانه‌ی نۆتینگهام فۆرێست به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرزی میوانی برده‌وه، یاریه‌كه له یاریگای سیتی گراوند له شاری نۆتینگهام به‌ڕێوه‌چوو.
له گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجادا، ڕێنان لۆدی به‌ڕازیلی گۆڵێكی بۆ نۆتینگهام فۆرێست تۆماركرد، پاشان یاریزان جێسی لینگارد گۆڵی دووه‌می میوانداره‌كانی له خوله‌كی په‌نجاوحه‌وت به‌ده‌ستهێنا، به‌م بردنه‌وه‌ش نۆتینگهام فۆرێست بلیتێكی قۆناغی شازده‌ی كارباو كه‌پی مسۆگه‌ركردو تۆتنهامیش ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.