دیدێ دیشامپ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا، پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر ڕاگه‌یاند، پێكهاته‌ی فه‌ڕه‌نسای پاڵه‌وانی مۆندیالی پێشوو بیست وپێنج یاریزان به‌خۆوه ده‌گرێت.
دیارترین یاریزانانی پێكهاته‌كه‌ش بریتین له هه‌ردوو گۆڵپارێز ئه‌لفۆنس ئاریۆلاو هۆگۆ لۆریس و لوكاس هێرناندیزو جولێس كۆندێ و ڕافائێل ڤاران و ئێدواردۆ كاماڤینگاو ئۆریلین چوامێنی و كه‌ریم بێنزیماو كینگسلی كۆمان و عوسمان دێمبیلی و ئۆلیڤێ جیرۆدو ئه‌نتوان گریزمان و كلیان مباپێ و كریستۆفێر نكونكۆ.
هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا له گڕوپی چواره‌می جامی جیهان دایه‌و ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی ئوستڕالیاو دانیمارك و تونس ده‌بێته‌وه، له یه‌كه‌م یاریشدا، بۆ پارێزگاریكردن له نازناوی مۆندیال و له بیست و دوو ئه‌م مانگه‌دا، ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئوستڕالیا ده‌بێته‌وه.
پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا بۆ مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر ڕاگه‌یه‌ندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.