Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 16:26

پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق سەبارەت دەستكاریكردنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لێدوانیدا

کوردستان TV
100%

دەستكاریی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار ناكرێت و ئەو نرخەی ئێستا هەیە، تاوەكو چەند ساڵێكی دیكە وەكو خۆی دەمێنێتەوە.
مستەفا غالب موخیف، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق بە رووداوی راگەیاندووە كە بە هیچ جۆرێك دەستكاریی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار ناكەن .
پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق  ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە كە ئەو نرخەی ئێستا هەیە، تاوەكو چەند ساڵێكی دیكە بەردەوام دەبێت.
ماوەیەك پێش ئێستا دەنگۆی دەستكاریكردنی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بڵاوبوویەوە و تا رادەیەك كاریگەری كردە سەر دۆخی بازار.هاوكات نوری مالیكی ، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، پێشنیاری كرد كە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بۆ 1375 دینار كەمبكرێتەوە . دواتریش بانكی ناوەندی عێراق وەڵامی نوری مالیكی دایەوەو گوتی: بەنیازی گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی نیین و هەر دەستكارییەكیش لەم نرخە لێكەوتەی نەرێنی بەرچاوی دەبێت بۆ دیناری عێراقی و دۆخی ئابووری .
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.