Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:02

کۆشکی سپی: بریتنی گرێنیەر دەبێت خۆراگربێت لەبەرامبەر ئەو دەستگیركردنە نایاساییەی بەسەری سەپێنراوە

کوردستان TV
100%


 
تیمی پارێزەری ئەستێرەی تۆپی باسكەی پیشەگەرانی ئەمەریكا بریتنی گرێنیەر رایانگەیاند، ئەو یاریزانە بۆ گرتووخانەیەك لەولاتی رووسیا گواستراوەتەوە، لەمانگی رابردوو دادگای رووسیا تانەی ئەو یاریزانە ئەمەریكیەی رەتكردەوە كە سزای نۆ ساڵ بەندكردنی بەسەر سەپێنراوە بەهۆی هەڵگرتنی دەرمانی هۆشبەر.
 لەمبارەیەوە كارین جان پێیر سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند بریتنی گرێنیەر دەبێت خۆراگربێت لەبەرامبەر ئەو دەستگیركردنە نایاساییەی بەسەری سەپێنراوە .
 هەروەها ئاژانسەكانی ئەم وڵاتە دووپاتیناكردەوە، كارگێری وڵاتەكە بەردەوامە لەسەر كاركردن بۆ ئازادكردنی ئەو یاریزانە، لەماوەی رابردوو حكومەتی واشنتۆن ئۆفەرێكی لەبەرامبەر ئازادكردنی ئەو وەرزشوانانەی دەستگیركراون، بەپێی قسەی حكومەتی ئەمەریكا، ئۆفەرێکیان پێشکەش بە ڕووسەکان کردووە بۆ چارەسەرکردنی دەست بەسەرکردنی قبوڵنەکراو و نایاسایی ئێستای هاوڵاتیانی ئەمریک، گرێنیەر، دووجار خاوەنی ملوانەی زێری ئۆلۆمپیادی یۆنۆنان و  ئەم یاریزانە لەچواری ئاب سزا درا، دوای ئەوەی پۆلیس ڕایگەیاند، پاکەتی زەیتی حەشیشیان لەناو جانتاکانیدا لە فڕۆکەخانەی شێرمێتیڤۆی مۆسکۆ دۆزیوەتەوە.   

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.