Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 16:25

مەسرور بارزانی: سەرەڕای ئاڵنگارییەکان پێشکەوتنی بەرچاومان بەدەستهێناوە

کوردستان TV
100%

بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەت، رێوڕەسمی پرۆگرامی "سكۆڵەرشیپی هاوبەشی كۆمپانیای گەنەل ئێنەرجی و زانكۆی ئەمەریكی كوردستان" بەڕێوە چوو.

ئەمڕۆ پێنجشەمه‌ 10ـی تشرینی دووەم، لە کاتژمێر 11ـی پێشنیوه‌ڕۆ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێوڕەسمی بەخشینی 20 سكۆڵەرشیپی كۆمپانیای گەنەل ئێنرجی تایبەت بە زانكۆی ئەمەریكی كوردستان Genel20 لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

لە وتارێكدا، سەرۆكی حكومەت سوپاسی دەستپێشخەرییەكەی كۆمپانیای گەنەل ئێنرجی كرد، بۆ پشتیوانیكردنی دەرفەتی خوێندن بۆ بیست قوتابی، هەروەها داوای لە كۆمپانیا و دامەزراوەكانی دیكەش كرد، بەشێكبن لەم جۆرە دەستپێشخەریانە.

سەرۆكی حكومەت، ئاماژەی بەوەدا كە ٦٥%ی قوتابیانی زانكۆی ئەمریكی كوردستان، خوێندنی بێبەرامبەریان بۆ رەخسێندراوە و گوتی: پێویستە قوتابیان تواناكانیان بنیات بنێن و ئێمەش پشتیوانیان بكەین.

لەبارەی كەرتی پەروەردە و خوێندنەوە لە كوردستان، سەرۆكی حكومەت رایگەیاند:
سەرەڕای ئاڵنگارییەكان، پێشكەوتنمان بەدەستهێناوە و بەردەوامین، هەروەها ئاماژەی بەوەدا، لە رووی پەروەردەییەوە، دەمانەوێ لەسەر ئاستی جیهانی كێبڕكێ بكەین.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە گرنگییەوە باسی لە سوود وەرگرتن لە تەكنەلۆژیای نوێ كرد و پاڵپشتی حكومەتیشی لەمبارەیەوە دووپاتكردەوە.

مەسرور بارزانی، پشتیوانی حكومەتی بۆ مامۆستایان دووپاتكردەوە و گووتی:
مامۆستاكانمان، پاڵەوانەكانی ئێمەن، بۆیە دەبێت پشتیوانیان بكەین و بەردەوام كاربكەین بۆ بەرزكردنەوەی تواناكانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.