ڕاهێنەری ئوسترالیا گراهام ئارنۆڵد لیستی هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ یاریه‌كانی جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست و شه‌ش راگه‌یاند كه‌له‌نێویاندا گارانگ کۆلی تەمەن هه‌ژده ساڵان هه‌یه، سەرەڕای کەمی ئەزموونی پیشەگەری، به‌ڵام ئارنۆڵد ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ یاریه‌كانی جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست و دووی قه‌ته‌ر جێگیركرد.
له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و راهێنه‌ره میچ لانگراکی گۆڵپارێزی دێرینی هه‌لبژارده‌كه‌ی دوورخسته‌وه، بۆ سێیه‌مین مۆندیاله ماتیۆ ڕایانی گۆڵپارێز و ماتیۆ لیکی یاریزانی باڵ شانبه‌شانی لیستی هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه بۆ به‌شداربوون له‌جامی جیهانی هه‌ڵبژێردراون.
کۆلی هێرشبه‌ر لە حەوت یاری یەکەمی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سێنتڕاڵ کۆست مارینێرز دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ده‌هاته نێو یاریگا توانی چوار گۆل تۆمار بكات، هه‌روه‌ها ناوبراو بۆ یه‌ك یاری له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانیشتوه له‌یاری دۆستانه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌لبژارده‌ی نیوزله‌ندا، به‌ڵام دواتر توانی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات، بۆیه ناوبراو بۆته جێی سه‌رنجی راهێنه‌ر.
لای خۆیه‌وه گراهام ئارنۆڵد له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی لەسەر بڕیاری دوورخستنەوەی یاریزانە دێرینەکانی وەک مات لانگراک و تۆم ڕۆجیچ وتی، چەند ڕۆژی ڕابردوو سەخت بوو، ناچار بووم پەیوەندی تەلەفۆنی زۆر ئه‌نجام بده‌م، دواجار پەیوەندیه‌كان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانانه بوو كه ماوه‌یه‌كی درێژه له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا پشت به‌كۆمه‌لی یاریزانی گه‌نج ده‌به‌ستین به‌جۆرێك كه حه‌ڤده یاریزان بۆ یه‌كه‌مجاره به‌شداری یاریه‌كانی جامی جیهانی ده‌كه‌ن، شانبه‌شانی ئه‌وانیش پشت به نۆ یاریزانی دیكه ده‌به‌ستین كه ئه‌زموونیان له‌یاریه‌كانی جامی جیهانی هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.