Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 16:21

وەزیری شارەوانی: لە شاری هەولێر زیاتر لە 13 هەزار كارتی زەوی دەكرێن بە سەنەد

کوردستان TV
100%


وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت كاركردن بۆ چارەسەركردنی زەوییە كارتەكانی سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری بەردەوامە و بەمزووانە زیاتر لە 13 هەزار كارتی زەوی دەكرێن بە سەنەد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/11/2022 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە پرۆسەی گۆڕینی زەوییە كارتەكان بۆ سەنەد لە شاری هەولێر و دەوروبەری، ڕایگەیاند: بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی زەوییە كارتەكان و گۆڕینیان بە سەنەد "بەڕێوەبەرایەتیی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد"مان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دامەزراند و ئێستا ئەندازیاران و فەرمانبەرانی ئەم یەكەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كار لەسەر گۆڕینی كارتەكانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەكەن و تاوەكوو ئێستاش ژمارەیەكی زۆر كارتی زەوی كراون بە سەنەد.
ساسان عەونی، گوتیشی: ئێستا لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد كاری زیاتر لە 13 هەزار كارت لە سنووری باغمرە شهاب و گەڕەكی ژین و بێریات و حزە و گردجووتیار و كەسنەزان بەرەو كۆتایی دەچێت و پێویستە خاوەن زەوییەكان لە ئێستاوە دەست بە ئامادەكردن و كۆكردنەوەی كارتەكانیان بكەن، لە نزیكترین كاتدا لەلایەن شارەوانییەوە ئاگادار دەكرێنەوە بۆ ئەوەی دەست بە مامەڵەكردن بكەن. وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وردەكاری زیاتر لەبارەی زۆنەكان و ژمارەی زەوییەكانیش دەخاتەڕوو و دەڵێت: ئەو 13 هەزار كارتە كەتوونەتە باغمرە شهاب لە بەشی باغمرە ئەفەندی 7528 كارت، گەڕەكی ژین لە دارەتوو 3596 كارت، بێریات و حزە 1288 كارت، گردجووتیار لە بەشی كورانی نوێ 638 كارت، بەشێك لە كەرتی 95ی كەسنەزان كە ئەویش 239 كارتە و لە داهاتوویەكی نزیكدا دەست بە جێبەجێكردنی مامەڵەكان دەكرێت و پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.