گورچیله‌كان دوو ئه‌ندامی سه‌ره‌كی جه‌سته‌ن و له‌شێوه‌ی ده‌نكه فاسۆلیا دان و درێژی هه‌ریه‌كه‌یان (10 – 12) سه‌نتیمه‌تر ده‌بێت.
له‌م روانگه‌وه "د.دێراو سه‌عید عوسمان – پسپۆری نه‌شته‌گه‌ری گورچیله"ده‌ڵێت" له گرنگترین فرمانه‌كانی گورچیله بریتیه له پاكردنه‌وه‌و فلته‌ركردنی خوێن، به‌جۆرێ ڕۆژانه نزیكه‌ی (200) لیتر خوێن پاكژه‌كاته‌وه له ماده زیانبه‌خشه‌كان ،هه‌روه‌ها یارمه‌تی دروستبوونی خرۆكه‌ی سوری خوێن ده‌دات و ئه‌و ئه‌نزیمانه‌ش ده‌رده‌دات كه‌به‌هۆیه‌وه په‌ستانی خوێن ڕێكده‌خه‌ن".
هه‌روه‌ها د.دێراو سه‌عید ده‌ڵێت" كاتێ گورچیله‌كان تووشی په‌ككه‌وتن ده‌بن به هه‌ر هۆكارێك ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو‌و نیشتنی ماده زیانبه‌خشه‌كان له له‌شدا به‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ته‌نگه نه‌فه‌سی و چه‌ندین گرفتی تر ،په‌ككه‌وتنی گورچیله مه‌ترسیداره ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت به‌زوویی، به شووشتنه‌وه (غه‌سل) یان چاندنی گورچیله، هه‌روه‌ها مردن به‌م نه‌خۆشیه زۆر زیاتره له زۆربه‌ی نه‌خۆشیه بكوژه‌كانی تر".
له كۆتاییدا د. دێراو ده‌ڵێت" زۆرجار كه‌سه‌كه هه‌ست به لاوازی گورچیله‌كانی ناكات تا به‌ته‌واوی تووشده‌بێت، بۆیه باشتره چه‌ند مانگ جارێك پشكنین بۆ گورچیله‌كان بكرێت به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ویراسییه‌ن له خێزانه‌كه‌یاندا نه‌خۆشی گورچیله‌یان هه‌یه ".
ئا- كامران
ئه‌گه‌ر گورچیله تووشی سستی هات چی رووده‌دات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.