Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 16:28

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی: سادیۆ مانی بەهۆی پێكانەوە بەشداری یاریەكانی جامی جیهانی 2022 ناكات

کوردستان TV
100%


 
ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی لەوڵاتی فەرەنسا ئاشكرایكرد، ئەستێرەی سەنیگالی یانەی بایرەن میونشنی ئەڵمانی سادیۆ مانی بەهۆی پێكانەوە، بەشداری یاریەكانی جامی جیهانی دوو هەزارو بیست و دووی قەتەر ناكات.
هەروەها ڕۆپۆرتەكان ئاماژەیان بۆكردوە، لەیاری نێوان هەردوو یانەی بایرەن میونشن و ڤەردەبرێمن، ئەو یاریزانە هەستی بەئازار كردوە، بۆیە یاریەكەی بۆ تەواو نەكراو چووە دەرەوە.
لای خۆیەوە ڕۆژنامەی لیكەیپی فەرەنسی بڵاویكردۆتەوە، مانی دووچاری پێكان لەبربرەی پشتی هاتووە، بۆیە پێشبینی دەكرێت ئەو یاریزانە بۆ ماوەی سێ بۆ چوار هەفتە لەیاریگاكان دوور بكەوێتەوە، بەمەش ئەم یاریزانە بۆ جامی جیهانی تەواو بێ ئومێد دەبێت، جێگای باسە بڕیارە ڕۆژی هەینی داهاتوو ئەلیو سیسێی ڕاهێنەری هەلبژاردەی سەنیگال بەفەرمی لیستی ئەو یاریزانانە ئاشكرابكات كە گەشت بۆ وڵاتی قەتەر ئەنجام دەدەن.   
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.