یاریزانی هه‌لبژارده‌ی كۆریای باشوور سۆن هیۆنگ مین دووپاتیكرده‌وه شانبه‌شانی هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری له‌یاریه‌كانی جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست و دووی قه‌ته‌ر ده‌كات.
له‌یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی و مارسلیای فه‌ره‌نسی له‌كۆتا گه‌ری خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، ئه‌و یاریزانه دووچاری پێكان هات له‌رووخساری، دواتر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام درا.
له‌نوێترین لێدوانیش سۆن هیۆنگ مین به‌درێسی هه‌لبژارده‌ی ولاته‌كه‌ی ده‌ركه‌وتوو له‌په‌یامێكدا دووپاتیكرده‌وه سوپاسی هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌م، له‌كاتێكی سه‌خت زۆرترین په‌یوه‌ندی و په‌یامم بۆ هات، بۆیه لێره‌وه دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه، له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌م به‌شداری له‌یاریه‌كانی جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست و دووی قه‌ته‌ر ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها سۆن رایگه‌یاند ده‌رفه‌تێكی گرنگ ره‌خساوه، بۆیه نابێ ئه‌و ده‌رفه‌تانه له‌ده‌ست بده‌ین ، به‌ڵكو له‌نزیكترین كاتدا له‌قه‌ته‌ر ده‌تانبینم.
سۆن هیۆنگ: به‌شداری له‌یاریه‌كانی جامی جیهانی2022ی قه‌ته‌ر ده‌كه‌م
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.