پارێزگای ههولێر ئاگادارییهكی لهبارهی داخرانی ههردوو سایدی شهقامی 30 مهتری له ترافیک لایتى ئەنجومەنى وەزیران نزیک کونسڵخانەى فەرەنسا تاوهكو نزیك مگهوتی حاجی حوسێن بڵاوكردهوه.
نیوهڕۆی ئهمڕۆ پێنجشهممه 10 ی 11 ی 2022، پارێزگای ههولێر بڵاویكردهوه: لەدرێژەى کارەکانى تەواوکردنى پڕۆژەى ستراتیژى ئاوەڕۆى سندوقى شەقامی 30 مەتر- 60 مەتری، ئاگادارى هاوڵاتییان دەکەینەوە لەبەیانی ڕۆژى هەینى 2022.11.11، هەردوو سایدى شەقامى 30 مەترى لە ترافیک لایتى ئەنجومەنى وەزیران نزیک کونسڵخانەى فەرەنسا تاکو نزیک مزگەوتى حاجى حسێن بۆ ماوەى (90) ڕۆژ دادەخرێت.
پارێزگای ههولێر ئاماژهی بهوهشكردووه، پڕۆژەى ئاوەڕۆى سندوقى شەقامی 30 مەترى بۆ 60 مەتری بە گوژمەی نزیکەی (2 ملیار و 500 ملیۆن دینار)، بە مەبەستى چارەسەركردنی گرفتی كۆبوونەوەی ئاوی باران و ڕێگریكردن لە دروستبوونی لافاو لە سەنتەری شاری هەولێر جێبەجێدەکرێت.
راشگهیاندراوه، پرۆژەکە پڕۆژەیەکى ستراتیژى و گەورەی ئاوەڕۆیە و لە ئێستا بەشێكی پرۆژەكە لەسەر شەقامی 60 مەتری تەواو كراوە و كاری بەشەكەى ترى لەشەقامى 30 مەترى تەواو دەكرێت و پێكهاتووە لە دروستكردنی ئاوەڕۆی سندووقی بە درێژیی (1200 مەتر)، لەسەر شەقامی 30 مەتری لە نزیك باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە تاكو شەقامی 60 مەتری نزیك سایلۆ درێژ دەبێتەوە و گرفتی کۆبوونەوەی ئاوی باران لە شەقامی 30 مەتری و گوشاری لەسەر تۆڕەکانی ئاوەڕۆی سنوورەكە چارەسەر دەکات .
لهكۆتاییدا پارێزگای ههولێر ئاماژهى بهوهشكردووه، بهجێ بهجێ كردنی ئهم پڕۆژهیهش سیستەمی ئاوەڕۆی شار لەم زۆنەدا پێشوەچوون بەخۆیەوە دەبینێت.
داڕشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.