یانەی تۆتنهام ئامادەکاری دەکات بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی نوێ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بۆ جێگرتنەوەی هوگۆ لۆریسی گۆڵپارێزی یانه‌كه، بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌وانی یانەكه‌ی باکوری لەندەن ئێستا سێ گۆلپارێزی له‌خولی ئینگیلزی كردۆته ئامانج له‌پێناو گواستنه‌وه‌ی بۆ ریزی یانه‌كه، له‌نێو ئه‌م گۆلپارێزانه ئیلان مێسلیێری گۆڵپارێزی یانەی لیدز یونایتده.
به‌پێی قسه‌ی رۆژنامه‌كان کاتی ئەوە هاتووە ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنه‌ری تۆتنهام گۆڵپارێزێكی دیكه به‌پێی بۆندێكی درێژخایه‌ن بهێنێته ریزی یانه‌كه، ئه‌میش له‌چوارچێوه‌ی پلانی یانه‌كه بۆ سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی تیپه‌كه، مێسیلێری گۆلپارێزی یانه‌ی لیدز یونایتد بۆته جێی سەرسامی یانه له‌نده‌نیه‌كه، چونكه ئه‌و له‌گه‌ڵ لیدز ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات، بۆیه زۆرێك له‌یانه گه‌وره‌كان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن تواناكانی ئه‌م گۆڵپارێزه به‌ده‌ست بهێنن.
هه‌روه‌ها گۆلپارێزی دیكه كه ناویان هاتووە له‌لایه‌ن یانه‌ی تۆتنهام كراوه‌ته ئامانج بریتین لە ڕۆبەرت سانچێزی گۆلپارێزی برایتۆن و جۆردن پیکفۆرد گۆلپارێزی یانه‌ی ئێڤەرتۆنه، به‌پێی ئه‌و هه‌وڵه‌ی یانه‌ی تۆتنهام لۆریس ریزه‌كانی تۆتنهام جێ ده‌هێلێت.
تۆتنهام ئامادەکاری دەکات بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی نوێ بۆ جێگرتنەوەی هوگۆ لۆریس
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.