لیوا كازم بوهان ، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵدا، 25 هەزار رووداوی ئاگركەوتنەوە لەلایەن تیمەكانیانەوە تۆماركراون كە بەهۆیانەوە 19 كەس گیانیان لەدەستداوە.
لیوا كازم بوهان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بە هۆكارەكانی زیادبوونی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە كردووە و رایگەیاندووە كە بەهۆی دروستكردنی كۆگا و باڵەخانەكان بەشێوەیەكی هەڕەمەكی و ناڕێك، رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە عێراق زیادیان كردووە.
راشیگەیاندووە كە ساڵانە، 30 هەزار رووداوی ئاگركەوتنەوە تۆمار دەكەن و گوتی: تا ئێستا هیچ سزایەك بۆ رێگریكردن لە پێشێلكارییەكانی لە بواری بەرگریی شارستانییدا، نییە.
بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئاشكراشیكردووە لەسەرەتای ئەمساڵدا، 25 هەزار رووداوی ئاگركەوتنەوە لەلایەن تیمەكانیانەوە تۆماركراون كە بەهۆیانەوە 19 كەس گیانیان لەدەستداوە.
لەسەرەتای ئەمساڵدا 25 هەزار رووداوی ئاگركەوتنەوە لە عێراق تۆماركراون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.