قایمقامی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد كه سێ به‌نزینخانه‌ی تریان له شاری هه‌ولێر به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی خراپه‌وه سزاداوه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالێتییەکەى لە شاری هەولێر 3 سێ بەنزینخانە سزادران.
ڕاشیگه‌یاند: جگه له پێبژاردن، هه‌رسێ به‌نزینخانه‌كه بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ داده‌خرێن له ڕێكه‌وتی 5/11/2022 تا 10/11/2022.
قایمقامی هه‌ولێر ناوی هه‌رسێ به‌نزینخانه‌كه‌شی ئاشكرا كرد كه بریتین له:-
-وێستگەی هاوینەهەوار
-وێستگەی هامان ١
-وێستگەی سێڤدا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.