وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌زیری هه‌واڵگری و فه‌رمانده‌ی سوپا دژ به ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆ و جیهان به گشتی، كه‌چی ئه‌مڕۆ له چه‌ندان شاری ئێران و به بۆنه‌ی چله‌ی قوربانییانی ڕووداوه‌كه‌ی 30ی ئه‌یلوولی ڕابوردووی شاری زاهیدانه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر ڕژانه شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان سازكرد و ناڕه‌زاییان دژ به حكوومه‌ت ده‌ربڕی.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد پێشوازییان له ته‌رمی فایه‌ق مام قادری كرد كه له 13ی ئه‌م مانگه سوپای پاسداران ته‌قه‌ی لێ كردبوو و بێ هۆش كه‌وتبوو، دوێنێ چوارشه‌م گیانی له ده‌ست دا و له شاری ورمێوه بۆ شاری مه‌هاباد هێنرایه‌وه.
به‌و بۆنه‌یه‌وه خه‌ڵكی شاره‌كه ڕژانه شه‌قامه‌كانی شار و خۆپێشاندانێكی ناڕه‌زاییان ساز دا و له كاتی خۆپیشانددانه‌كه‌دا دروشمیان دژ به حكوومه‌ت گوته‌وه و هاواریان ده‌كرد "دایكه بۆ كوڕه‌كه‌ت مه‌گری و به‌ڵێنت پێ ده‌ده‌ین تۆڵه‌ی ده‌كه‌ینه‌وه و شه‌هیدیش نامرێت"، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه ته‌رمی فایه‌ق مام قادرییان هه‌ڵگرتبوو دروشمی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییان ده‌گوته‌وه.
خۆپێشاندانه‌كانی دژی حكوومه‌تی ئێران له 16ی ئه‌یلوولی ڕابوردووه‌وه ده‌ستیان پێ كردووه پاش ئه‌وه‌ی پۆلیسی ئێران ژینا ئه‌مینییان له تاران ده‌ستگیر كرد و دواتر به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دان و لێدانییه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
تا ئێسته 328 كه‌س له خۆپیشانده‌ره‌كان به گولـله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون و 14 هه‌زار و 825 كه‌سیش ده‌ستگیركراون.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری هه‌واڵگری ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له خۆپیشانده‌ران و هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی سعوودییه و بریتانیا و ئیسڕائیل و ئه‌مه‌ریكا و سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان كرد كه به‌رپرسانی ئێران به‌وه‌یان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه هانی خۆپیشاندان دژ به حكوومه‌ت تاران ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.