ئـەمـرۆ چـوارشـەمە د. مـحـەمـەد شـوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان بـە نـوێـنـەرایـەتـی مـەسـرور بـارزانـی سـەرۆکـی حـکـوومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردســتـان بـەشــداریی کـۆنـفـرانـسـی پـایـزەی دوبـەی لـە وڵـاتـی ئـیمـاراتـدا کـرد.
کـۆنـفـرانـسـەکـە لـەژێـر نـاونــیـشـانـی بـەیـەکـەوە عـێـراق بـونـیـات دەنـێـیـن بـە بـەشـداری بـەرپـرسـانـی حـکـوومـی و ئـیـداری حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و عـێـراق و دەوڵـەتـی ئـیمـارات و شـانـشـیـنـی بـەریـتـانـیـا دەسـتـی بـەکـارەکـانـی کـرد.
لـە مـیـانـی بـەرێـوەچـوونـی کـۆنـفـرانـسـەکـەدا سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان ســڵاو و رێـزی ســەرۆک وەزیـرانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـانـی بـە ئـامـادەبــووانـی راگـەیـانـد و ھـاوکـات بـاسـی لـە دونـیـابـیـنـی سـەرۆکـی حـکـوومـەت و ســتـراتـیـژیـیەتـی کـابـیـنـەی نـۆیـەمـی حـکـوومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردســتـان کـرد بـۆ ژێـرخـانـی ئـابـووری و بـابـەتـی کـاری وەبـەرھــێـنـان و ھـەلـی کـار کـرد.
د. محهمهد شوكری گوتی: حـکـوومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردســتـان ھـانـی وەبـەرھــێـنـەری بـیـانـی بـە تایـبـەت وەبـەرھـێـنـەری ئـیـمـارات دەدات کـە لـە ھـەمـوو کـەرتـەکـانـدا لـە ھـەرێـمـی کـوردســتـان کـاری وەبـەرھــێـنـان بـکـەن بـەتـایـبـەت ئـەو سـێـکـتـەرانـەی کـاریـگـەری راسـتـەوخـۆیـان ھـەیـە لـە بـەھـێـزکـردنـی ژێـرخـانـی ئـابـووری ولاتـان.
راشـیـگـەیـانـد كه بـۆ ئـەم مـەبـەسـتـە حـکـوومـەت دەسـتـەوەسـتـان نـاوەسـتـێـت بـەڵـکـو بـەپـێـی ھـەمـوو مـاددە و یـاســابـەرکـارەکـانـی وەبـەرھــێـنـان ئـاسـانـکـاری تـەواویـان بـۆ دەکـات .
جێی باسه کـۆنـفـرانـسـی پـایــزەی دوبـەی لـەلایـەن ئـەنـجـوومـەنـی بـازرگـانـی عـێـراقـی - بـەریـتـانـی ( IBBC ) رێـکـخـراوە و لایـەنـێـکـی دیـکـەی کـۆنـفـرانسـەکـە تـایـبـەتکـراوە بـە پـرسـی وەبـەرھــێـنـان لـە کـەرتـی پـەروەردە و فـێـرکـردن بـریـارە تـا دوو رۆژی دیـکـە بـەردەوامـی ھـەبـێـت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.