سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نوێترین زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌ی قوربانییانی یه‌خته نوقومبووه‌كه‌ی كه‌ناراوه‌كانی یۆنان ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه تا ئێستا 27 ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه.
ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه ڕایگه‌یاند: نوێترین زانیاری لەسەر ڕووداوی نوقومبوونی یەختەکەی کەناری ئێڤیای وڵاتی یونان ئه‌وه‌یه كه ژمارەی تەرمە دۆزراوه‌كان گەیشتۆته 27 ته‌رم.
ڕاشیگه‌یاند: زانیاریمان له نوێنه‌رێكی ده‌زگای لووتكه پێگه‌یشتووه كه دوای نیوەڕۆی دوێنێ چوارشه‌م تەرمێکی دیکە لە نزیک شوێنی ڕووداوەکە دۆزراوەتەوە، قوربانییه‌كه لە ڕەگەزی نێرە، به‌ڵام تا ئێستا ناسنامەكه‌ی دیار نییە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ته‌رمه، ژمارەی قوربانییانی یه‌خته نوقومبووه‌كه‌ی كه‌ناری ئێڤیای وڵاتی یۆنان گه‌یشته 27 تەرم .
ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا 12 كه‌سی ڕووداوه‌كه‌ش به زیندوویی ڕزگاركراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوو ڕۆژ به‌ر له ئێستا ته‌رمی قوربانییه‌كی تری یه‌خته‌كه دۆزرابووه‌وه، قوربانییه‌كه ئافره‌تێكی كۆچبه‌ری كورد بوو به‌ناوی زریان ئه‌مین كه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو.
زریان ئه‌مین ماوه‌ی زیاتر له مانگ و نیوێك بوو له وڵاتی توركیا مابووه‌وه و له چاوه‌ڕوانی ده‌رچوون بوو بۆ یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌ڵام دواجار له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سی تر به‌م یه‌خته ده‌چنه نێو ده‌ریای ئیجه‌وه، به‌داخه‌وه زریان و زۆرێك له‌وانه‌ی له‌نێو یه‌خته‌كه‌دا بوون له نزیك كه‌ناراوه‌كانی وڵاتی یۆنان چاره‌نووسیان خنكان ده‌بێت.
جێی باسه رۆژی 1ی ئه‌م مانگه له ده‌ریای ئیجه و له نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئێڤیا له وڵاتی یۆنان یه‌ختێك به 70 سه‌رنشینه‌وه كه ژماره‌یه‌كیان كوردبوون نووقم بوو، تا ئێستاش ته‌رمی 27 كۆچبه‌ر له‌نێو ئاوه‌كاندا دۆزراونه‌ته‌وه و به‌شێكی تریشیان تا ئێستا بێ سه‌روشوێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.