به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند كه هه‌وڵی ده‌دا تاوه‌ری گواستنه‌وه‌ی كاره‌با بدزێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی ناوچه‌ی باكور توانیان كه‌سێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه ده‌ویست به ئامێری شۆفه‌ڵ تاوه‌ری كاره‌با بدزێت.
ڕاشیگه‌یاند: له كاتی گه‌یشتنی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس كه‌سه‌كه به ئامێری شۆفه‌ڵ تاوه‌ری كاره‌بای 33 كه‌یڤی له ڕۆژئاوای شاری تكریت له‌سه‌ر ڕێگای خێرای به‌غدا – مووسڵ به‌ردابووه‌وه و هه‌وڵی دزینی ده‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر كرا و شۆفه‌ڵه‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا و ڕه‌وانه‌ی شوێنی تایبه‌ت كران بۆ ئه‌وه‌ی یاسایان له‌سه‌ر بسه‌پێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.