Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:22

پێدانی ڤیزای شینگن له‌سه‌ر وڵاتێك قه‌ده‌غه‌ كرا

VISA
کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌شێوه‌ی سه‌ره‌تایی بڕیاری دا پێدانی ڤیزای شینگن بۆ ئه‌و هاووڵاتییه‌ ڕووسیانه‌ قه‌ده‌غه‌ بكات كه‌ پێشتر له‌ ناوچه‌كانی ئۆكرانیا ده‌ژیان و ئێستاش به‌شێكن له‌ وڵاتی ڕووسیا.

ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ئه‌و كه‌سانه‌‌ وه‌رناگیرێن كه‌ پێشتر له‌نێو خاكی‌ ئۆكراینا بوون و دوای داگیركردنی له‌لایه‌ن ڕووسیاوه‌ ئێستا به‌شێكن له‌ ڕووسیا، بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڤیزای شینگن و په‌ڕینه‌وه‌ بۆ سنووری وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.

ڕاشیگه‌یاند: هه‌ڵگرانی پاسپۆرته‌ ڕووسییه‌ نوێیه‌كان كه‌ له‌و ناوچانه‌ پێیاندراوه‌ باوه‌ڕپێكراو نین و له‌ هیچ وڵاتێكی سنووری یه‌كێتی ئه‌وروپا قبووڵ ناكرێن.

بڕیاره‌كه‌ تا ئێستا له‌ قۆناغی سه‌رتاییه‌ و پێشبینی ده‌كرێ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به‌ فه‌رمی بكرێنه‌ فه‌رمان و له‌ هه‌موو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا جێبه‌جێ بكرێن.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.