به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی دانیشتووی بنه‌سڵاوه‌ی له شاری هه‌ولێر ئاشكرا كرد كه زیاتر له 16 دزی له ناوچه‌كانی رواندز و دینا و سۆران ئه‌نجامدابوو.
پۆلیسی سۆران ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا نزیکەی 10 حاڵەتی دزیکردن لە سنووری قەزای رواندز و 6 حالەتی تر لە ناحیەی دایانا ڕوویان دا، لەگەڵ چەند هەوڵێکی تری دزیکردن، ڵێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی تیمەکان هەردوو نووسینگەی پۆلیسی دیانا و سۆران و بە هاوکاری بەشی پۆلیسی رواندز ده‌ستیان پێ كرد.
ڕاشیگه‌یاند: سەرئەنجام ئەمرۆ پێنجشه‌م دوای بەدەستهێنانی زانیاری پێشوەختە و کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست، توانرا تۆمەتبارێک بەناوی (ر . خ . ع) لە دایکبووی (1989) دانیشتووی هەولێر/بنەسڵاوە لە کاتی هەوڵدانی بۆ دزیکردن دەستگیر بکرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بە بڕیاری دادوەر تۆمه‌تباره‌كه بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزدانی عراقی راگیرا، هه‌روه‌ها توانرا لەماڵی تۆمەتبار دەستبەسەر بەشێک لە کەلوپەلە دزراوەکاندا بگیرێت.
پۆلیسی سۆران کۆی گشتی ئەوە کەلوپەلانەی كه دزرابوون ئاشكرا كرد كه بریتی بوون لە:-
1 – بڕی 37 ملیۆن و 100 هه‌زار دیناری عێراقی .
2 – بری 3 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی .
3 – بڕی 78 مسقاڵ زێڕ .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.