به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ده‌ری خست كه هه‌ردوو رۆژه‌كه ئاسمان هه‌وراوی ده‌بێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كان ڕایگه‌یاند: ئاسمان نیمچه هه‌ور و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ تۆماره‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: ئاراسته‌ی با به‌ره‌و خۆرئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 8-10 كم ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌موو، كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ئاسمان به‌گشتی ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێ ناوچه‌ش نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه له پله‌ی گه‌رمای ئه‌مڕۆ هه‌ینی.
ئاماژه‌شی دا: ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باكوری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت، مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 9 – 10 كم ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌روه‌ها به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی له ماوه‌ی ئه‌و 2 ڕۆژه‌دا به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 24 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 20 پلەى سیلیزى
دهۆک: 22 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 27 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 23 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى
سۆران: 21 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 29 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.