ئه‌مڕۆ هه‌ینی بازاڕه‌كانی جیهان به هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وت ده‌ستی پێ كرد ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ترسه‌كان له پاشه‌كشه‌ی ئابووری ئه‌مه‌ریكا.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به ڕێژه‌ی 0.3% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و 23 سه‌نتی هاته‌سه‌ر و بووه 93.80 دۆلار.
هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌هه‌مانشێوه به‌رزبووه و 28 سه‌نتی هاته سه‌ر و هه‌ر به‌رمیلێك گه‌یشته 86.75 دۆلار.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هێشتا ترس له دابه‌زینی نرخی نه‌وت له ئارادا هه‌یه به‌هۆی دووباره بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا له وڵاتی چین كه گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی جیهانه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی خواستنی سووته‌مه‌نی به‌تایبه‌تیش نه‌وت زۆره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.