سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) ڕایگه‌یاند كه پێویسته هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له یارییه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ دوور بخرێته‌وه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئێستا سه‌رۆكی فیفا بووایه بێ دوودڵی ئه‌و كاره‌ی ده‌كرد.
جۆسیپ پلاته‌ر سه‌رۆكی پێشووی فیفا له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: به‌هۆی به‌رده‌وامی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ناوخۆی ئێران دوای كوشتنی ژینا ئه‌مینی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئێرانه‌وه، پێویسته هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و وڵاته له ركابه‌رییه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ دوور بخرێته‌وه.
گوتیشی: پێویسته بڕیارێكی بوێرانه بدرێت و هه‌ڵبژارده‌ی ئێران بێبه‌ش بكرێت له یارییه‌كانی مۆندیال.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئێستا سه‌رۆكی فیفا بووایه، هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به مۆندیالیشه‌وه دوور ده‌خسته‌وه. نه‌شی شارده‌وه كه پێی سه‌یره گیانی ئینڤانتینۆی سه‌رۆكی فیفا تا ئێستا بڕیارێكی ڕوونی به‌رامبه‌ر ئێران نییه.
پلاته‌ر كه ئێستا ته‌مه‌نی 86 ساڵه، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ڕایگه‌یاندبوو كه بڕیاری مافی مێوانداریكردنی مۆندیالی 2022 به وڵاتی قه‌ته‌ڕ گه‌وره‌ترین هه‌ڵه بوو ئه‌نجامی دابوو كاتێك كه ئه‌و سه‌رۆكی فیفا بوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه یارییه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ چه‌ند ڕۆژێكی كه‌می ماوه بێته ده‌ستپێكردن و رۆژی 20ی ئه‌م مانگه ده‌ست پێ ده‌كات و تا رۆژی 18ی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.