شه‌وی ڕابردوو له شاری بڕۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشی كرده سه‌ر تیمێكی پۆلیسی ئه‌و وڵاته و یه‌كێكیانی كوشت و یه‌كێكی تریشی بریندار كرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ش وای بۆ ده‌چن كه ڕووداوه‌كه په‌یوه‌ندی به تیرۆره‌وه هه‌بێت.
شه‌وی ڕابردوو له شاری بڕۆكسل كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشی كرده سه‌ر مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیس، پۆلیسێكی كوشت و یه‌كێكی تریشی بریندار كرد، دواتریش له‌لایه‌ن تیمێكی تری پۆلیسه‌وه ته‌قه له تۆمه‌تباره‌كه كرا و كوژرا.
میدیاكانی به‌لجیكا بڵاویان كرده‌وه كه ڕووداوه‌كه كاتژمێر 7:15ی شه‌و به‌كاتی به‌لجیكا ڕوویداوه، پێش هێرشه‌كه‌ش تۆمه‌تباره‌كه به ئه‌ڵاهو ئه‌كبه‌ر هاواری كردووه.
پۆلیسی به‌لجیكا تا ئێستا ناسنامه‌ی هێرشكه‌ره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه و لێی گه‌ڕاوه تا دوای ته‌واوبوونی ڕێكاره یاسایی و ئه‌منییه‌كان. به‌ڵام جه‌ختی كردۆته‌وه كه به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان وای بۆ ده‌چن ڕووداوه‌كه تیرۆریستی بووبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.