سەرۆک بارزانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ حەمیدی دەهام ئەلجەربا سەرەخۆشی لە عەشیرەتی شەممەڕ لە سوریا كرد.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌دا ده‌ڵێت "بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ئەمڕۆ شێخ حەمیدی دەهام هادی ئەلجەڕبای شێخی هۆزی شەممەڕ له سووریا كۆچی دوایی كرد"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "بە ویستی خودای گەوره لەنێو خۆشەویست و دۆستانی له کوردستان ماڵئاوایی لێ كردین".
له په‌یامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه "شێخ حه‌میدی ده‌هام دۆستێکی دێرینی ئێمە و گەلەکەمان بووە، بە درێژایی تەمەنی کاری بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەب و کورد لە سوریا و عێراق کردووە".
ده‌قی په‌یامه سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ عه‌شیره‌تی شه‌مه‌ڕ:-
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بە باوەڕبوون بە قەزا و قەدەری خودای گەورە، بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ئەمڕۆ شێخ حەمیدی دەهام هادی ئەلجەڕبای شێخی هۆزی شەممەڕ له سووریا كۆچی دوایی كرد، و بەویستی خودای گەوره لەنێو خۆشەویست و دۆستانی له کوردستان ماڵئاوایی لێ كردین.
کۆچکردوو دۆستێکی دێرینی ئێمە و گەلەکەمان بووە، بە درێژایی تەمەنی کاری بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەب و کورد لە سوریا و عێراق کردووە.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەكەی و هۆزی شەممەڕ دەكەین ، و لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبر ئارامی بە ئێمە و خانەوادە و هۆزەكەی ببەخشێت .
انا لله وانا اليه را‌جعون
مسعود بارزانی
11ی تشرینی دووەمی 2022ی زایینی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.