سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌رمێكی تری یه‌خته نوقومبووه‌كه‌ی كه‌ناراوه‌كانی یۆنان دۆزرایه‌وه و به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانییانی ڕووداوه‌كه بووه 28 كه‌س.
ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌رمی پیاوێك له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌لێكس كاریستۆس له وڵاتی یۆنان دۆزرایه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ناسنامه‌كه‌ی دیار نییه.
ڕاشیگه‌یاند: به دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌م پیاوه، ژماره‌ی ئه‌و ته‌رمانه‌ی كه تا ئێستا له ڕووداوی نوقومبوونی یه‌خته‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له كه‌ناراوه‌كانی یۆنان دۆزراونه‌ته‌وه، بوون به 28 ته‌رم.
ئه‌مه له جگه له ڕزگاركردنی 12 كۆچبه‌ری تر كه دووان له‌وان كوردن و خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانن.
رۆژی 1ی ئه‌م مانگه له ده‌ریای ئیجه و له نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئێڤیا له وڵاتی یۆنان یه‌ختێك به 70 سه‌رنشینه‌وه كه ژماره‌یه‌كیان كوردبوون نووقم بوو، تا ئێستاش ته‌رمی 28 كۆچبه‌ر له‌نێو ئاوه‌كاندا دۆزراونه‌ته‌وه و به‌شێكی تریشیان تا ئێستا بێ سه‌روشوێنن.
به‌ر له سێ رۆژیش ته‌رمی قوربانییه‌كی تری یه‌خته‌كه دۆزرابووه‌وه، قوربانییه‌كه ئافره‌تێكی كۆچبه‌ری كورد بوو به‌ناوی زریان ئه‌مین كه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو.
زریان ئه‌مین ماوه‌ی زیاتر له مانگ و نیوێك بوو له وڵاتی توركیا مابووه‌وه و له چاوه‌ڕوانی ده‌رچوون بوو بۆ یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌ڵام دواجار له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سی تر به‌م یه‌خته ده‌چنه نێو ده‌ریای ئیجه‌وه، به‌داخه‌وه به‌له‌مه‌كه له نزیك كه‌ناراوه‌كانی وڵاتی یۆنان ژێر ئاو ده‌كه‌وێت و زریان و زۆرێك له‌وانه‌ی له‌نێو به‌له‌مه‌كه‌دا بوون چاره‌نووسیان خنكان و بێسه‌روشوێن ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.