جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند كه له دیدارێكیاندا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی عێراق داوای چاره‌سه‌ركردنی پرسی لیوای 20 و كێشه داراییه‌كانیان له بودجه‌ی 2023ی عێراق بكه‌ن.
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوێنێ پێنجشه‌م له شاری به‌غدا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی حكوومه‌تی فیدڕالی کردووه و چاوی کەوتووه به سابت محه‌مه‌د ئه‌لعه‌باسی وه‌زیری به‌رگریی عێراق.
شاخه‌وان عه‌دوڵا ڕایگه‌یاند: له سه‌ره‌تای دیدارەکە پیرۆزبایی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری به‌رگریمان لێ كرد و هیوامان خواست له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی نوێی سەرکوتوو بێت، پاشان تاوتوێی رێگه‌چاره‌ی پته‌وكردنی میكانیزمی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و وه‌زاره‌ته سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانیان كرا، هه‌ر له‌و دیداره‌دا باسمان له پێویستی ڕاده‌ستكردنی پێگه سه‌ربازییه‌كان به سوپا كرد.
راشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها باسی چاره‌سه‌ركردنی پرسی لیوای 20 و جێكردنه‌وه و ته‌رخانکردنی دارایی بۆیان له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی ئیتحادی 2023 كرا.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه جه‌ختمان کردەوە له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پشتیوانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ كاراكردنی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ئاسته‌نگه‌كان بە ئامانجی بنیادنانه‌وه و دارشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی راست و دروست و پیشه‌یی تا بتوانن ئه‌رك و كاره‌نيان جێبه‌جێ بکە‌ن له‌پێناو چه‌سپاندنی پایه‌كانی ئاسایش و سه‌قامگیری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.