سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌هۆی كۆچی دوایی شێخ حمێدی دەھام ئەلھادی بڵاو كرده‌وه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرسه‌نامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی شێخ حمێدی دەھام ئەلھادی سەرۆکی ھۆزی شەممەر لە سوریا-م بیست".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "شێخ حمێدی دەھام ئەلھادی دۆستی گەلی کورد بوو و ڕۆڵێکی دیاری لە بەھێزکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان کورد و عەرەب لە سوریا و عێراقدا ھەبوو".
مه‌سرور بارزانی له پرسه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی دەکەم. خوای دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.