سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له بڕیارێكی په‌رله‌مانی لۆكسمبۆڕگ كرد سه‌باره‌ت به جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "دوێنێ په‌رله‌مانی لۆكسمبۆڕگ تاوانه‌كانی داعشی به‌رامبه‌ر به ئێزیدییه‌كان به جینۆساید ناساند، پێشوازییه‌كی گه‌رم له‌م بڕیاره‌یان ده‌كه‌م".
ڕاشیگه‌یاند "ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی لۆكسمبۆڕگ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پێدانی هه‌ستێكی زیاتری لێپرسینه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه به حه‌سره‌ته‌وه چاوه‌ڕێی ئاسایش و ئارامی و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ نیشتمانی باب و باپیرانی خۆی ده‌كات".
سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتیشی "له كاتێكدا كه ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك هێشتا ماته‌مینی بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ستچوون ده‌گێڕێن، هه‌وڵه‌كانمان به‌هێزتر و گڕوتینتر ده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئێزیدییه‌كان بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌یان و هه‌روه‌ها گه‌یاندنی تاوانباران به دادگا".
له كۆتایی تویته‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه "به‌رده‌وام ده‌بین له پاڵپشتیكردنی داواكاری ته‌واوی خێزانه ئاواره ئێزیدییه‌كان كه داواكردنی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال ده‌كه‌ن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.