Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:13

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە عەشیرەتی شەممەڕ دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 11ـی 11ـی 2022 پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەشیرەتی شەممەڕ کرد بەهۆی کۆچی دوایی شێخی ئەو عەشیرەتە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی "پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵم ئاراستەی بنەماڵەی جەڕبا و عەشیرەتی شەممەڕ دەکەم بەبۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ حەمیدی دەهام هادی ئەلجەڕبا شێخی هۆزی شەممەڕ لە سووریا."

هەروەها نووسیویەتی "هاوبەشی خەمەکانیانم لەم ئازار و ناخۆشییەدا، لە خودای گەورە دەپاڕێمەوە کە ڕۆحی کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی فراوانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.