سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 11ـی 11ـی 2022 ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی 741 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەکانی ئاو لە پارێزگای سلێمانی.
لە ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان هاتووە کە "لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی 741 ملیۆن دینار."
ئاماژەی بەوەش داوە کە "ئەو بڕەپارەیە تەرخانکراوە بە مەبەستی دابینکردنی مەوادی پاککەرەوەی ئاوی خواردنەوە و پڕۆژەکانی ئاو و بیر و کارێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی 2022."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.