سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی 11ـی 11ـی 2022 جەختی کردەوە کە تاوەکو ساڵی 2030 ئامانجه‌كانی ڕاگرتنی گازی ژه‌هروای به‌پێی ڕێككه‌وتننامه‌ی پاریس به‌دی ده‌هێنین.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی كۆپید 27 له باره‌ی كه‌شوهه‌وا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما كه له هاوینه‌هه‌واری شه‌رمول شێخ له میسڕ به‌ڕێوه‌ده‌چێت گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌ركی ئه‌وان ئه‌وه‌یه جیهان له كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی دووربخه‌نه‌وه و به‌ره‌و قۆناغی به‌كارهێنانی وزه‌ی سه‌وز هه‌نگاوبهاون.
ڕوونیشی كرده‌وه كه گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا ژماره‌یه‌ک وڵاتی له جیهاندا لاواز و بێ‌توانا كردووه.
باسی لەوەش كرد كه ئه‌وان له ئه‌مریكا له بواری وه‌به‌رهێناندا به‌ره‌و پێشچوون و كاریان له بواری ژێرخانی پیشه‌سازی و ئابووریدا كردووه به مه‌به‌ستی گرتنەبەری قۆناغی به‌كارهێنانی وزه‌ی پاک.
گوتیشی: به هۆی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌واوه وشكه‌ساڵی و لافاو زۆر له وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌فریقیای گرتووه‌ته‌وه. به‌ڵێنی ئه‌وه‌یشی دا كه وڵاته‌كه‌ی ده‌ردانی گازی ژه‌هراوی كه‌م بكاته‌وه.
بایدن هەروەها ڕایگەیاند کە وڵاته‌كه‌ی تاوەکو ساڵی 2030 ئه‌و ئامانجانه به‌دی ده‌هێنێت كه ڕێككه‌وتننامه‌ی كه‌شوهه‌وای پاریس كردوونیه‌ته ئامانجی خۆی.
ڕاشیگەیاند کە وڵاته‌كه‌ی 150 ملیار دۆلار به وڵاتانی ئه‌فریقیا پێشكه‌ش ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و دژوارییانه‌ی به هۆی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌واوه تووشی هاتوون.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له ئاكامی ئه‌و شه‌ڕه‌ی ڕووسیا دژ به ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه له ڕۆژانێكی سه‌ختدا ده‌ژین و به‌ره‌و ڕووی ژماره‌یه‌ک هه‌ڕه‌شه بوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.