ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 11ـی 11ـی 2022 لە ناحییەی بەکرەجۆی سەر بە پارێزگای سلێمانی کەسێک دایکی خۆی کوشت و پاشان خۆی کوشت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەمبارەیەوە باسی لەوە کردووە کە بەپێی زانیارییەکانیان لە ناحییەی بەکرەجۆ، كوڕێک دایكی خۆی كوشتووە و دواتر بەهەمان ئەو چەکەی دایکی پێ کوشتووە لە گۆڕستانی عەواڵ خۆی كوشتووە.
پۆلیسی سلێمانی جەختیشی کردۆتەوە کە تاوەکوو ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە.
پەیامنێر/ ئاراس ستار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.