به چاودێری سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی و به پشتیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو له هه‌ولێر كۆنفرانسێكی زانستی تایبه‌ت به جینۆسایدی كوردانی فه‌یلی به‌ڕێوه بچێت.
كۆنفرانسه‌كه به هاوبه‌شی هه‌ریه‌ك له زانكۆكانی سەڵاحەدین، دهۆک و سۆران، به بەشداری چەندین زانا، ئەکادیمی، مێژوونووس، که‌سایەتی شارەزای نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لەم بوارەدا، کە تێیدا دوایين توێژینەوە و ئەنجام و لێکۆڵینەوە و بەڵگەی مێژووی دەخرێتەڕوو، به‌ڕێوه ده‌چێت.
04ـی 04ـی 2023 كه هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی شەهیدانی کوردی فەیلی، لە هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا لە هەولێر لە کاتژمێر 09:30 خووله‌كی سه‌رله‌بەیانی ده‌ستپێده‌كات و 3 رۆژ دەخایەنێت.
ڕێكخه‌رانی كۆنفرانسه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێک ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه جینۆسایدی كوردی فه‌یلی شاڵاوێكی دڕندانه بوو، ڕژێمه یه‌ک له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق به‌چه‌ندین قۆناغ له دژی كوردی فه‌یلی ئه‌نجامیان دا و له سه‌رده‌می به‌عسدا گه‌یشته لوتكه‌ی بێبه‌زه‌ییەتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.