Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:13

بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی؛ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە کۆنفرانسی پایزەی دووبەی بەشدارە

کوردستان TV
100%

بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە شاری دووبەی ئیمارات لە کۆنفرانسی ئەنجوومەنی بازرگانی عێراقی – بەریتانی ( IBBC ) بەشدارە.

دەستەی وەبەرهێنان لەبارەی کۆنفرانسەکە ڕایگەیاند: کۆنفرانسەکە چەند پانێل و کۆبوونەوەی جیاجیای لەخۆ گرتبوو، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە پانێلێکـدا تیشکی خستەسەر دۆخ و گەشەی ئابووری و پڕۆژەکانی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستاندا.

ڕاشیگەیاند: د. محەمەد شوکری ئـامـاژەی بەوە دا کەستراتیژیەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ داھاتوو بنیاتنانی ژێرخانێکی بەھێزی ئابووریە بۆ کوردستان بە تایبەت لە ڕێگەی سێکتەرەکانی پیشـەسازی، کشتوکاڵ، گەشتیاریدا.

دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەش داوە کە کۆنفرانسی پاییزی دووبەی ماوەی دوو ڕۆژە بەردەوامە و بڕیاریشە سبەی شەممە کۆتایی بە کارەکانی بێت و ئاکام و دەرئەنجامی کۆنفرانسەکەش دەخرێتەڕوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.