Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:25

بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی سبەی یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بەڕێوە دەچێت

کوردستان TV
100%

بە سەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی سبەی شەممە 12ـی 11ـی 2022 یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

هیوا گەیلانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی سبەی تایبەت بە (ماڵپەڕی کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: سەرۆک بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەکەی سبەی دەکات و لە سەرەتادا پیرۆزبایی ئاراستەی ئەندامانی هەڵبژێردراوی کۆمیتەی ناوەندی دەکات، پاشان باس لە هێڵە گشتییەکانی سیاسەتی پارتی دەکرێت لەدوای کۆنگرەی 14ـی پارتییەوە، هەروەها تاوتوێی هەڵبژاردنی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی دەکرێت.

لەبارەی ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی هیوا گەیلانی ڕاشیگەیاند: لەناو کۆمیتەی ناوەندی مەکتەبی سیاسیی هەڵدەبژێردرێت و هەموو ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی مافی خۆپاڵاوتن و دەنگدانیان بۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی دەبێت و 15 بۆ 17 ئەندام بۆ مەکتەبی سیاسیی هەڵدەبژێردرێن.

ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە پەیوەندییەکانی پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە، ئاماژەی بەوە دا کە یەکێک لەو بابەتە جددیانەی کە پارتی لەدوای کۆنگرە پێی هەڵدەستێت باشترکردنی پەیوەندییەکانییەتی لەگەڵ تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.