Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:30

دوای ئازادكردنی خێرسۆن .. ئۆكراینا دووپاتی دەكاتەوە كە جەنگ بەردەوامە

کوردستان TV
100%

دیمیترۆ كولێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند كە "جەنگەكە بەردەوامە"، دوای ئەوەی وڵاتەكەی دوێنێ هەینی شاری خێرسۆنی لە دەستی سوپای ڕووسیا دەرهێنا.
لە میانی دیدارێكی دوو قۆڵیدا لە پەراوێزی لوتكەی ئاسیان لە كەمبۆدیا، كولێبا بە سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا ئەنتۆنی ئەلبانیسی ڕاگەیاند، تێدەگەم كە هەمووان دەیانەوێت ئەم شەڕە بە خێرایی كۆتایی پێبێت، بە دڵنیاییەوە ئێمەین كە زیاتر لە هەموو كەسێك دەمانەوێت، بەڵام شەڕەكە بەردەوامە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا داوای لە كۆمەڵەی گەلانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا كردووە، هەموو ڕێوشوێنێكی مومكین بگرێتەبەر بۆ ئەوەی ڕووسیا پەنا بۆ تاكتیكی برسێتی نەبات سەبارەت بە ناردنی دانەوێڵەی ئۆكرانیا بۆ بازاڕی جیهانی.
كولێبا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی لوتكەی ئاسیان ڕایگەیاند، هاوتا ڕووسییەكەی، سێرگی لاڤرۆڤ، داوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نەكردووە، ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە ڕووسیا بە نیازپاكییەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو دانوستانەكان بكات.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.