Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:23

سلێمانی.. مانگی ڕابردوو 54 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپزیشكی دادیی تۆماركراوە ‌

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی 1 بۆ 31 ى 10 ى 2022 ، 54 تەرم براوەتە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی و پشكنینیان بۆ كراوە بەمەبەستی دەست نیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 42 یان لەڕەگەزی نێربوون و 12 یان لەڕەگەزی مێ بوون.

ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 12 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 10 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 6 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 5 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 2 حاڵەتی خنكان لەئاو و 13 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.