Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:20

پنتاگۆن: ئێران هێرش دەكاتە سەر عێراق و سعودیە

ئەمریكا فڕۆكەی B52ی بۆ ناوچەكە ناردووە
کوردستان TV
100%

بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، ئەمریكا زانیاریی باوەڕپێكراوی هەیە سەبارەت بە ئامادەكارییەكانی ئێران بۆ هێرشكردنە سەر سعودیە و عێراق.
بەرپرسانی پنتاگۆن كە نەیانویست ناوەكانیان ئاشكرا بكەن، بە ڕۆژنامەی پۆلیتیكۆی ئەمریكی یان ڕاگەیاندووە، ئەمریكا زانیاری باوەڕپێكراوی لەبەردەستدایە كە ئێران ئامادەكاری پێویستی كردووە بۆ هێرشكردنە سەر ژێرخانی وزەی سعودیە و عێراق.
ئەم بەرپرسە هەروەها ڕایگەیاندووە كە ئەمریكا و سعودیە و عێراق لە نزیكەوە چاودێری پێشهاتەكان دەكەن و ئەمریكا فڕۆكە بۆمب هاوێژە بەناوبانگەكانی B52 ی خۆی بۆ ئەو وڵاتانە ناردووە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی هەر جۆرە هێرشێكی ئێران ببێتەوە.
وەك دەزانرێت لە مانگی ڕابردوودا ڕۆژنامە جیهانییەكان باسی ئەو ڕاستییەیان كرد كە ئێران دەستی كردووە بە ئامادەكاری بۆ هێرشكردنە سەر هەولێر و ڕیاز. 
لە لایەكی دیكەوە، پێنجشەممەی ڕابردوو، ڕاوێژكاری ڕێبەری ئێران هەڕەشەی لە سعودیە كرد و ڕایگەیاند :ئەگەر میدیاكانی وڵاتانی كەنداو بەم شێوەیە باس لە كارەكانی ئێران بكەن، ئەوا ئەم وڵاتانەی كەنداو باجێكی زۆریان لەسەرە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.