له ده‌ست پێكی گه‌ری پازده‌می خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیا یانه‌ی بروسیا مونشن گلادباخ میوانداری یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی كرد‌و له یاریه‌كی پر گۆل‌دا مونشن گلادباخ به چوار گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای بروسیا پارك به‌رێوه چوو ، له‌گه‌ل فیكه‌ی ده‌ست پێكی یاری و له خوله‌كی چوار جۆناس هۆڤمان ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی به رووی خاوه‌ن یاریگا كرده‌وه ، له خوله‌كی نۆزده جۆلیان برندت به تۆمار كردنی گۆلێك ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ میوانه‌كان یه‌كسان كرده‌وه.
رامی بن سه‌یعینی له خوله‌كی بیست و شه‌ش جارێكی دیكه مونشن گلادباخی له‌یاریه‌كه پێشخسته‌وه ، چوار خوله‌ك دواتر ماركۆس تۆرام گۆلی سێیه‌می بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد، له خوله‌كی چل نیكۆ شلۆتێربیگ گۆلی دووه‌می بۆ دۆرتمۆند تۆمار كرد‌و جیاوازیه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م بۆ یه‌ك گۆل كه‌م كرده‌وه .
له‌گه‌ل ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گێمی دووه‌م كوادیۆ كۆنیه گۆلی چواره‌می بۆ مونشن گلادباخ تۆمار كرد‌و یاریش به چوار گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل كۆتایی پێ هات و بروسیا مونشن گلادباخ شه‌شه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی تۆمار كرد‌و به بیستوو دوو خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی جه‌وته‌می ریزبه‌ندی ، یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندیش تووشی شه‌شه‌م دۆراندن هات و به بیست‌و پێنج خال له پله‌ی شه‌شه‌م مایه‌وه .
له بۆندس لیگادا بروسیا مونشن گلادباخ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بروسیا دۆرتمۆند تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.