له ده‌ست پێكی گه‌ری پازده‌می خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا هه‌ردوو یانه‌ی لیۆن و نیس به گۆلێك یه‌كسان بوون و خاله‌كانی یاریان له نێوان خۆیان دابه‌ش كرد .
یاریه‌كه له لیۆن و له‌سه‌ر اریگای گرۆباما ستادیۆم به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م میوانه‌كان به گۆلێك پێشكه‌وتن گۆله‌كه‌ش له خوله‌كی سی‌و هه‌شت و له رێگای لێدانی سزا یاریزان نیكۆلاس بیبی تۆماری كرد، له گێمی دووه‌میش خاوه‌ن یاریگا له هه‌ولی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری بوو تا له دوا خوله‌كی یاری لێدانێكی سزایان به‌ده‌ست هێناو ئه‌لیكسانده‌ر لاگازێتی به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی كرد‌و لیۆنی له دۆراندن رزگار كرد‌و یاریش به یه‌كسان بوون كۆتایی پێ هات و هه‌ریانه‌یه‌و خالێكی یاریه‌كه‌یان وه‌رگرت ، لیۆن سێیه‌م یاریه یه‌كسان ده‌بێ و به بیست و یه‌ك خال له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی دێت . یانه‌ی نیسیش به جیاوازی یه‌ك خال له گه‌ل لیۆن له پله‌ی نۆیه‌م دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.