ئەمڕۆ شەممە، چەندین گەڕەك و ناوچەی بەغدا پایتەخت، بەهۆی ئەو بارانەی كە لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە، تا ئێستا باریوە، لافاویان لێ دروست بووە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی میدیای عێراق ژمارەیەك شەقام و گەڕەكی بەغدای پایتەخت ژێرئاوكەوتوون و هاتوچۆكردن وەستاوە.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا عەممار موسا كازم ، سەرۆكی شارەوانی بەغدا، داوای لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانی كردووە كە هەوڵی میكانیكی و مرۆیی خۆیان بۆ كردنەوەی رێگاكان بدەن.
بۆ بینینی لافاوەكە كلیك لەسەر ئەم لینكە بكە ..
https://www.facebook.com/100008299032016/videos/624648619397321/
ڤیدیۆ .. بەهۆی باران بارین لافاو لە چەندین گەڕەك و ناوچەی بەغدا دروستبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.