Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:23

53 ڕۆژه‌ ئێران سه‌رنووسه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی موكریانی ده‌ستگیركردووه‌

کوردستان TV
100%


وێڕای تێپەڕبوونی 53 ڕۆژ لە دەستگیركرانی مەسعوود کورد پوور، ڕۆژنامەنووس و بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ مەسعوود کورد پوور ڕۆژی سێشەممە، 20ی سێپتەمبەری 2022، ده‌ستگیركراو تاوه‌كو   ئێستا بارودۆخ و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستی هەنگاو گەیشتوون، مەسعوود کورد پوور چوار ڕۆژ پاش دەستگیركرانی بۆ بەندیخانەی ئیتلاعات لە شاری ئورمیە گوازراوەتەوە و تا ئێستاكه‌ش لە بەندیخانەی ناوەندیی حکومەت لەو شارەدایە.

ئەو بەندکراوە کوردە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایش و ئەمنییەتی نیشتمانی دەستگیرکراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە کاتی دەستبەسەربوونی مەسعوود کورد پوور تاکوو ئێستا پارێزەرەکەی چەندین جار داوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ ناوبراو کردووە کە لەلایەن ناوەند و دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە ئەو داخوازییە ڕەت کراوەتەوە.

شایانی باسە کە مەسعوود کورد پوور یەکێک لەو ڕۆژنامەنووسانەی کوردستانی ئێرانه‌ کە خاوەن، ئەزموون و ڕابردوویە لە ڕۆژنامەنووسیدا و لەو بوارەشدا بەردەوام چالاک بووە، پێشتریش چەندین جار دەستگیركراوه‌ و سزای بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.