Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:22

بەسەرپەرشتی سەرۆك بارزانی كۆمیتەی ناوەندی پارتی لە كۆبوونەوەدایە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 12-11-2022 بەسەرپەرشتی سەرۆك بارزانی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە.
لەوبارەیەوە كۆسرەت ئازاد پەیامنێری كوردستان تیڤی رایگەیاند: كۆبوونەوەكە لە كاتژمێری 10ی بەیانی بەسەرپەرشتی سەرۆك بارزانی دەستی پێكردووە.
هەروەها گوتی بەپێی زانیارییەكانی كوردستان تیڤی ئەمڕۆ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵدەبژێردرێن كە لەنێوان 15 بۆ 17 كەس دەبێت و دواتریش دەستەیەك لەنێو ئەندامانی مەكتەبی سیاسی هەڵدەبژێردرین بۆ راییكردنی كارەكانی لق و كارەكانی مەكتەبی سیاسی.
هەروەها پەیامنێری كوردستان تیڤی گوتیشی: نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆبوونەوەكەدا بەشدارن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.