Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:23

گوتەبێژی بەرگری شارستانی: هیچ زیانێكی گیانی لە سووتانی لقێكی خواردنگەی تۆپ ئۆرگانیك لە هەولێر نەبووە 

کوردستان TV
100%

بەیانی ئەمڕۆ رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە لقێكی خواردنگەی تۆپ ئۆرگانیك لەنێو باخچەی هۆتێل كریستاڵ لەسەر شەقامی 100 مەتریی هەولێر روویدا.
لەوبارەیەوە سەركەوت كاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بە هۆكار و زیانەكانی رووداوەكە كرد و گوتی: ئاگرەكە سەرەتا لە بەشی چێشتلێنانەكە كەوتووەتەوە و تەشەنەی كردووە، بەهۆی ئەوەی چێشتخانەكە لە ماددەی دار دروستكراوە، ئەوا بووەتە هۆی ئەوەی كە ئاگرەكە بە خێرایی تەشەنە بكات.
سەركەوت كاڕەش گوتیشی: زیانەكان تەنها ماددین و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و هۆتێلەكەش سەلامەتەو تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەولێر-یش توانییان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.