له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنی ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر كه بریار وایه له بیستی ئه‌م مانگه ده‌ست پێ بكات، هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كان پێكهاته‌ی تیپه‌كانیان بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نن.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، لویس ئێنریكی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا پێكهاته‌ی ماتادۆری بۆ ململانێكانی جامی جیهان ڕاگه‌یاند كه بیستوشه‌ش یاریزان به‌خۆوه ده‌گرێت، ئێنریكی هه‌ریه‌ك له داڤید دی خیای گۆڵپارێزی مانچسته‌ریونایتدو سێرجیۆ ڕامۆس كاپتنی پێشووی ڕیال مه‌دریدو به‌رگریكاری ئێستای پاریس سانجێرمان و تیاگۆ ئه‌لكانتارای ناوه‌ڕاستكاری لیڤه‌رپولی له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه دوورخسته‌وه.
هاوكات ئانسۆ فاتی هێرشبه‌ری بارسێلۆنا بۆ یه‌كه‌مجاره له دوای دوو ساڵ بانگهێشتی پێكهاته‌ی ئیسپانیا ده‌كرێت، دیارترین یاریزانانی پێكهاته‌كه‌ش بریتین له ئۆنای سیمۆنی گۆڵپارێزو دانی كارڤاخال و جۆردی ئه‌لباو سیزار ئه‌زپیلیكوێتاو سێرجیۆ بۆسكێتس و ماركۆس یۆریێنتی و خۆرخی كۆكی و ئه‌لڤارۆ مۆراتاو ماركۆ ئه‌سێنسیۆ و نیكۆ ویلیامزو پابلۆ سارابیا، هه‌روه‌ها گاڤی ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵ و ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا بچووكترین یاریزانی پێكهاته‌ی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیایه، له ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالدا، ئیسپانیا له گڕوپی پێنجه‌مه‌و ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌ڵمانیاو ژاپۆن و كۆستاریكا ده‌بێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.