Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:34

گوتاربێژێكی شاری زاهیدان بۆ بەرپرسانی ئێران: خەڵك بەهۆی كێشەكانیانەوە هاواریان لێهەڵساوە

بیانییەكان تاوانبار مەكەن، مەڵێن دوژمن هانیدان  
کوردستان TV
100%

دوێنێ لە شارە جیاجیاكانی سەربە پارێزگای سیستان-بەلوچستان باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، پاش نوێژی هەینی، خۆپیشاندان دژ بە حكوومەت بەڕێوەچوو.
لەوبارەیەوە مەولەوی عەبدولحەمید ئیسماعیلزاهی ،گوتاربێژی هەینی شاری زاهیدان، داوای لە بەرپرسانی ولاتەكە كرد وازبهێنن لە بڵاوكردنەوەی بانگەشەی بوونی پەیوەندی خۆپیشاندەران بە وڵاتانی بیانییەوە.
مەولەوی عەبدولحەمید ئیسماعیلزاهی لە گوتاری هەیینیدا رایگەیاند: ئەگەر خەڵك ناڕەزایەتیان هەیە و دەریدەبڕن، سەیری لاوازییەكانی خۆتان بكەن، بیانییەكان تاوانبار مەكەن، مەڵێن دوژمن هانیدان. ئەو كەسانەی ئەمڕۆ هاواریان لێ بەرزبووەتەوە، بەهۆی كێشەكانیانەوە هاواریان لێهەڵساوە، نەك بەهۆی بیانییەكانەوە وا بكەن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.